بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم ئاشكرا كرد

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت کاندیدی گۆڕان ئاشکرای دەکات بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ كاروباری چاكسازی و مەرجێکی بزووتنه‌وه‌كه‌ش بۆ پۆستی وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات.

بزووتنەوەی گۆڕان کۆتايی بە وەرگرتنی سیڤی بۆ بەرکەوتەی حزبەکەی لە حکوومەت هێناوە، ئەو بۆ پۆستە باڵاکان ۳٥۰ سیڤی وەرگرتووە و لێژنەکی ۱۱ کەسیش ئەم سیڤیانە بە دەنگدان یەکلایيدەکاتەوە، ئەگەر لێژنەکە نەیتوانی بڕيارى كۆتايى بدات ئه‌وا  رادەستی هەردوو جڤات دەکرێن.

گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، مستەفای سەید قادر و بۆ یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ كاروبارى چاكسازى، جەلال جەوهەری کاندید کردووە، مەرجیشی بۆ پۆستی وەزیری دارایی ئەوەیە كه‌ ده‌بێت خەڵکی سلێمانی بێت.

Back to top button