ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم ڕاده‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌ وفیدیه‌ی ئه‌مساڵی دیاریكرد

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم ڕاده‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ی ئه‌مساڵی دیاری كرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت..

هه‌ر كه‌سێك بڕی دوو ملیۆن و (٥۰۰) هه‌زار دیناری هه‌بێت، ده‌بێت بۆ هه‌ر ملیۆنێك (۲٥) هه‌زار دینار زه‌كات بدات.

هه‌روه‌ها (۲) هه‌زار و(٥۰۰) دینار بۆ زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ و بۆ فیدیه‌ی ره‌مه‌زانیش بۆ هه‌ر رۆژێك بڕی(۲) هه‌زار و (٥۰۰) دینار دیاریكراوه‌ كه‌ بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زانیش ده‌كاته‌ (۷٥) هه‌زار دیناری عێراقی.

55

Back to top button