شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گهیشته گردی زهرگهتهی شاری سلێمانی
کەمێك پێش ئێستا، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی تاتوێکردنی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و واژۆ کردنی ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕان، گیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان.
بهگوێرهی ئهو زانیاریانهی دهست (خواكوڕك) كهوتوون نێچیرڤان بارزانی سهرۆكایهتی شاندی پارتی دهكات شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە (عومەری سەید عەلی، ئاراس وەلی، ئاواتی شێخ جەناب، جەلال جەوھەر و عەلی حەمەساڵح) پێکهاتووە، وهبڕیارە دوای گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێشنیازی پڕۆسەی چاکسازی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لە مەراسیمێکدا ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان واژۆ بکرێت.
دوای واژۆ کردنی ڕێککەوتنی گۆڕان و پارتی، ئەمڕۆ شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەکات و بەرپرسانی باڵای هەردوولا، ڕێککەوتنە ئیدارییەکەی یەکێتی و پارتی واژۆ دەکەن.