کاتی گەیشتنی پارەکە و دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا
هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بکرێت، بەڵام نەکرا و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاقیش ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان سبەی، پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی پێشمەرگە دەگاتە هەرێمی كوردستان.
دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: ”دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق كرد و گوتی، ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی پارەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە، دراوە“.
دکتۆر بەشیر ئاشکرای کرد: ”ئەمڕۆ یان سبەی، پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گه‌یشتنه‌كه‌شی مسۆگه‌ر بووه“. ڕوونیشی کردەوە: ”پاره‌كه چه‌ند رێكارێكی بانكی ماوه، ده‌نا هه‌موو شتێكی ته‌واو بووه“.