كاتێكی شاندی پارتی بەڕێگاوە بوو بۆ سلێمانی، یەكێتی دەستكاری داواكاریەكانی كردووە و شەش داواكاری نوێی زیادكردووە

شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییە و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی کۆببنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی کۆتایی، بەلام بەھۆی زیادبوونی داواكاریەكانی یەكێتی، زیاتر لە كاتژمێرێك بەسەر كاتی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی تێپەڕیوە و كۆبوونەوەكە دەستی پێنەكردووە.

بەپێی زانیاریە بەدەست ھاتووەكان: لەگەڵ گەیشتنی شاندەکەی پارتی بۆ سلێمانی، یەکێتی دەستکاری داواکارییەکانی کردووە و هەندێک داواکاریی دیکەی زیادکردووە، داواکارییە نوێیەکانی یەکێتی خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردنی شەش بریکاری دیکەی وەزارەت، ئەمەش لەو رێککەوتننامەیەدا نەبووە کە لەنێوان یەکێتی و پارتی واژۆکراوە.

زانیاریەكان ئاماژە بەوە دەكەن  “یەکێتی هەروەها داوای ئەوە دەکات لەنێو هەر وەزارەتێک کە وەریدەگرێت، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی ئەو وەزارەتەش هەر لە پشکی یەکێتی بێت”.

Back to top button