دوو تاوانبار کە تۆمەتبارن بە کوشتنی دایک و برای خۆیان دەستگیرکران

لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی (خواكوڕك) نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی توڕەق ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو ڕوداوی کوشتن لەسنوری بنکەکەیان، دەست بەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

نەقیب سەربەست دارا ڕسول ئەفسەری بنکەی پۆلیسی توڕەق ڕایدەگەێنێت دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە بەبوونی دوو رووداوی کوشتن لە سنوری بنکەکەمان، ئێمەش گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد و توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.
تاوانی یەکەم: تۆمەتبار (ک.ح.ێ.)، تەمەن (٢٩) ساڵ ھەڵسابوو بەکوشتنی برای خۆی لەسەر کێشەیەکی خێزانی، تۆمەتبار بەندکراوە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە ی.س.
تاوانی دووەم: تۆمەتبار (م.ب.م.)، تەمەن (٢٢) ساڵ ھەڵسابوو بە کوشتنی دایکی خۆی، تۆمەتبار بەندکراوە بەپێی ماددە (٤٠٥) لە ی.س.

Back to top button