عەلی كەریمی: ئەو كەسەی لە میدیاكانی سلێمانی زۆر ترین دژایەتی ریفراندۆمی كرد, بە تاوانی كاركردن بۆ ئیتلاعاتی ئێران لە لایەن ئەمریكا دەستگیركرا
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو كەسێك بە ناوی چاودێری سیاسی كە خەلكی رۆژهەڵاتی كوردستانە, لە میدیاكانی سلێمانی دەردەكەوت, جگە لەوەی كە دژایەتی هێزە كوردستانیەكانی رۆژهەڵاتی دەكرد, بەبەردەوامی دژ بە ئەزموونی چەند ساڵەی حكومەتی هەرێم قسەی كردووە, بە جۆرێك دژ بە سەربەخۆی كوردستان بوو.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك عەلی كەریمی بە ناو چاودێری سیاسی چەند ساڵێكە لە سڵێمانی نیشتەجێیەو لە لایەن حزبێك شوێنی مانەوەو خەرجیەكانی رۆژانەی بۆ دابینكراوە, لە كاتێكدا بە بەردەوامی دژ بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان بووە هەروەها, دژ بە حزبە كوردستانیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان قسەی كردووە.
هەروەها لە سەروو بەندی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان وەك یەكێك لەوانە دەردەكەوت كە زۆر دژایەتی ریفراندۆمی دەكرد, ئەگەر چی بەبەردوامی لە لایەن میداكانی پارتی تۆمەتی ئیتلاعات بوونی دەدرایە پاڵ, تا دواجار هەفتەی رابردوو بە تاوانی كاركرد بۆ ئیتلاعاتی ئێران لە سلێمانی لە ئۆپراسیۆنی تیمێكی سواتی ئەمریكا دەستگیركراوە.