كوردستان دەبێتە ناوەندێكی گرنگی پیشە سازی لە داهاتوو هەوڵدەدرێت پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی ببەستێت
لەگەڵ ئەوەی بەهۆی قەیرانی دارایی چەند ساڵی رابردوو زۆربەی سێكتەرەكان رووبەڕووی كێشە بوونەوە, بەڵام لە پاڵ ئەوەشتدا بە پێی ئامارێكی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواچوون لە وەزارەتی بازگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان, لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 421 كارگە نوێ دامەزراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان ئامارەكەی بەو شێوەیە خستۆتەروو 310 كارگە لە پارێزگای هەولێر و 89 كارگە لە پارێزگای سلیمانی و هەڵەبچە و 22 كارگە لە پارێزگای دهۆك درووست كراون و كۆی گشتی سەرمایەی هەموو كارگەكان گەیشتووتە 1 ملیار و 505 ملیۆن دینار.
بەپێی ئەو ئامارە دامەزراندنی كارگە بە ڕێژەی سەدا 45 % كەمی كردووە بەراورد بە چوار ساڵی پێشتر ئەو كات 941 كارگەیان دامەزاند بە سەرمایەی 1 ملیار 44 ملیۆن دینار بەڵام لە ڕێژەی سەرمایەی كارگەكان و جیاواز قەبارەیان دەبینین 421 كارگە نوێیەكە سەرمایەكەی زیاترە.
چاودێرێكی دارایش لەو بارەیەوە دەڵێت:” لەگەڵ باشتر بوونی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی ژمارەی ئەو كارگەو ناوچە پیشەسازیانە لە هەرێم زیاد دەبێت بە جۆرێك لە داهاتوودا دەتوانرێت پشت بە داهاتی ناوخۆ خۆمان ببەستین.