ئەمریكا توركیا بە تەواوەتی دەسڕینەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری توركیا گرێبەستێكی كڕینی فڕۆكەی F35 لەگەڵ ئەمریكا واژۆكرد, لە ئێستاشدا هەوڵی كڕینی سیستەمی بڕگری موشەكی s400 دەكڕێت, بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە لەتوركیا دەكات، كە بەهۆی كڕینی سیستمی موشەكی “S400″ی روسییەوە بەتەواوەتی توركیا لەپرۆسەی كڕینی فڕۆكەی “F35” دەسڕنەوە.
پاتریك شاناهان هەڵسوڕێنەری كارەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بەرۆژنامەنوسانی وتوە، لەگەڵ سەركردایەتی كۆمپانیاكانی “لۆكهید مارتن” و “یونایتد تێكنۆلۆجیس” قسەیان كردووە سەبارەت بە پرۆسەی فرۆشتنی فڕۆكەی جۆری “F35” .
وتیشی “هەڵوێستی ئەمریكا ناگۆڕێت و بەهیچ شێوەیەك ئەو جۆرە فڕۆكەیە ناداتە توركیا و لە لیستی كڕینی بەتەواوەتی دەسڕدرێتەوە”.
هەروەها هەڵسوڕێنەری كارەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەڵێت “پێویستە توركیا لەنێوان فڕۆكەی جۆری “F35” و سیستمی موشەكی “S400″ یەكێكیان هەڵبژێرێت، لەهەمانكاتدا توركیا هاوبەشی ستراتیژیمانە و بارودۆخی چەكی ئەمریكی و روسی كارناكاتەسەر بارودۆخی بنكەی سەربازیی ئەنچەرلیك”.