خواكوڕك شوێنی بەرھەم ھێنانی حەشیشی پەكەكە لە شنگال ئاشكرا دەكات

ماڵپەڕی خواكوڕك لە رێگای چەند شایەد حالێكی ناوچەكەوە، شوێنی بەرھەم ھێنانی حەشیشی پەكەكە لە شنگال ئاشكرا دەكات.

ھاوڵاتیەكی شاروچكەی شنگال بەناوی (خ-ی) كە نەویست ناوی تەواوی بڵاوبكرێتەوە، بە ماڵپەڕی خواكوڕكی راگەیاند: ھێزەكانی پەكەكە و لق و پۆپەكانی لە ناوچەی (سوڵاغ)ـی باشووری شنگال كێلگەی بەرھەم ھێنانی حەشیشی دروستكردووە و لە ئێستادا بەردەوام لەوێوە حەشیش بەرھەم دەھێنرێت و لە رێگای دەروازەی (رەبیعە)ـەوە رەوانەی شاروچكەی حەسەكەی سوریا دەكرێت و بەشێكیشی بە رێگای نا ئاسایی دەگەندرێتە شارۆچكەی كۆیەیی سەر بە پارێزگای ھەولێر.

ئەو سەرچاوەی خواكوڕك ئەوەی ئاشكرا كرد كە پەكەكە رێگا نادات ھیچ كەسێك بە ناوچەی (سوڵاغ)دا بڕوات و ناوچەكە بە ھێزی چەكدار چاودێری دەكرێت، تەنانەت خەڵكی ناوچەكەش ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەكانی خۆیان لەم سنوورە.

Back to top button