چه‌ند رێنماییه‌كی ته‌ندروستی بۆ مانگی ره‌مه‌زان
چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست بیت له كاتی رۆژوو گرتن و مانگی ره‌مه‌زاندا:
1- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه.
2- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی برێكی زۆر شه‌كریان تێدایه.
3- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر (خوێی زیاد) به‌تایبه‌تی له كاتی پارشێو.
4- دووركه‌وتنه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چا، به تایبه‌تی له كاتی پارشێو.
5- دووركه‌وتنه‌وه له زۆر خواردن به گشتیی، له كاتی پارشێو و به‌ربانگ.
6- دووركه‌وتنه‌وه له خۆراكی تیژ.
7- دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان.
8- كاته‌كانت ڕێكبخه و به باشی دابه‌شی بكه بۆ خودا په‌رستی، پشوودان و خه‌وتن، وه‌رزشی سووك، كاركردن و چالاكییه ئاسایییه‌كانی تر.
خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ رۆژ و شكاندن:
1- هه‌وڵبده خۆراكه‌كه‌ت هاوسه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شن بێت، هه‌موو سه‌رچاوه خۆراكییه‌كانی تێدابێت، وه‌كو پرۆتین (گۆشت، شیر و به‌روبومه‌كانی، پاقله‌مه‌نییه‌كان)، كاربۆهیدرات، چه‌وری (زه‌یت)، سه‌وزه و میوه.
2- وا چاكه به‌ر له‌خواردن، كه‌مێك شۆربا بخۆیت، بۆ یارمه‌تیدان و ئاماده‌كردنی گه‌ده.
3- له سه‌رخۆ خواردنه‌كه بخۆ و په‌له‌مه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له به‌د هه‌رسی و ئازار.
4- خواردنی خورما به چاك ده‌زاندرێت و سوودی زۆره.
5- دوور بكه‌وه له زۆر خواردن، وا به چاك ده‌زاندرێت ژه‌مه‌كه دابه‌ش بكه‌یت بۆ دوو ژه‌می سووك.
خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ:
دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی خۆراكی سوێر، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا زۆر هه‌ست به تینوێتی نه‌كه‌یت.
1- دوور كه‌وتنه‌وه له‌خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه.
2- دووركه‌وتنه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چای.
3- گرنگی به‌خواردنی سه‌وزه و میوه و زه‌ڵاته بده.
4- ژه‌مێكی سووك و هه‌مه چه‌شن به‌هێواشی بخۆ.
له‌دوای به‌ربانگ تاوه‌كو نوستن:
هه‌وڵبده ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخۆیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆژدا دوور بیت له وشكبوونه‌وه‌و گرنگی به‌خواردنی میوه بده.