عەلی عەونی بەتووندی وەڵامی فەرید ئەسەسەد دەداتەوە
خواكوڕك
لە لێدوانێكی دا بۆ رادیۆیەكی نزیك لەحزبەكەی فەرید ئەسەسەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەلێت ئەم پەیامەی بارزانی جوانترین پەیان بووە ئەگەر لە قسەی خۆی پەشمان نەبێتەوە، دەلێت دوای یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم ئەوكاتە هەنگاوەكانی تر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان زۆر ئاسان دەبێت، وتیشی “بەهیوام ئەو لێدوانەی بارزانی تەنها بۆ وروژاندنی راگەیاندن نەبێت و لە قسەكانیان پەشیمان نەبنەوە”.
لەبەرامبەردا عەلی عەونی ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەخواكوڕكی راگەیاند، بارزانی هیچ كات لەقسەكانی خۆی پەشیمان نەبۆتەوە و نابێتەوەش، بەردەوامیش لە مەیدانی جێبەجێ كردن چاوەروانە، بەڵام ئەوی فەرید ئەسەسەد دەلێت تەنها ئەو قەوانەیە كە لە میدیادا تام دەكرێت، چونكە ئەوان هەموو شت دەزانن تەنها ئەوە نازانن چیان دەوێت، ئەگەر ئەوان ئەوەندە چاڵاك و كردارین بۆ جێگرێك بۆ پارێزگار سلێمانی یەكڵاناكەنەوە.
هەروەها عەونی ئەوەشی بەخواكوڕك گوت گەلی كوردستان سەنگی بریارە یاسایی و سیاسیە هەر لەناو خەڵكیشدا پرسە یەكڵابووەكان شەرعیەتی زیاترە، دەفەرموو با بچینە بەردەم گەلی كوردستان بۆ بریاردانی گەل.