لە سوید بە هۆی خورمای ئێرانی پەتای فایرۆسی جگەر بڵاوبیتەوە

ڕۆژنامەی ئەفتۆن بیلادەتی سویدی لە ژمارەی ڕۆژی شەمە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمانگەی خۆراکی نیشتیمانی گواستیەوە گومانیان لەو خورمایە هەیە کە لە ئێران هاوردە کراوە و بووە هۆی توشبوونی ‌9 کەس بـە فایرۆسی جگەر.

ئاماژە بە ڕاگەینراوی فەرمانگەی ناوبرا تووشبوان لە هەموو ناوچەیەکی ووڵات هاتوون و هەموویان گوتیان لەو جۆرە خورمایەیان خواردووە و ناتوانین دڵنیایی بدەین کە بڵاوبوونەوەی لەو ‌9 کەسە زیاتری نەگردووتەوە.

ماتس لینبلاد لە فەرمانگەی خۆراکی نیشتیمانی گوتی بەدواچوونی پەتا بەر لە توشبوونی نەخۆش کارێکی ئەستەمە و ڕەنگە لە پاکەتێکی خورما تەنها لەتێکی بچوک هەڵگری پەتایەکە بـی و ئەوەی ماوە پاك بـی ؛

Back to top button