لە جیهان تەنها ” شەش ” ووڵات فڕۆکەخانەی نیە

 

فڕۆکەخانە یەکێکە لە دامەزراوە سەرەکیەکانی هەموو ووڵاتانی جیهان بـۆیە پێت سەیرە ئەگەر ووڵاتێك فڕۆکەخانەی نەبیت وتەنها ” شەش ” ووڵات بڕیاریان داوە داینەمەزرێنن وهەر یەکە بەهۆیەکی جیاواز ؛

ئەو گەشتیارانەی ڕوو لەو شەش ووڵاتە دەکەن ناچارن فڕۆکەخانەی ووڵاتانی دراوسێ بەکار بێنن دواتر ڕێی ووشکانی ببڕن بۆ گەیشتن ؛

٭ ئیمارەی مۆناکۆ لە دیارترین ئەو شەش ووڵاتەیە و دووەم بچوکترین ووڵاتە لە جیهان و شوێنی حەوانەوەی دەوڵـەمەندەکانە و گەشتیار ناچارە فڕۆکەخانەی نیس لە فەڕەنسا بەکاربێنی و دواتر ڕێی 25 کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل ببڕیت بۆ مۆناکۆ ؛

٭ فاتیکان بچوکترین ووڵات لە جیهان و دەکەوێتە ناوەڕاستی پایتەختی ئیتالیا ” ڕۆما ” ولەبەر بچوکی پانتایی ناتوانرا فرۆکەخانەی لێ درووست بکەن ؛

٭ سان مارییۆ هاوشێوەی فاتیکان ووڵاتێکی بچوکە لە ناوەڕاستی ئیتالیا و ڕێژەی دانیشتوانی 33 هەزار کەسە ؛

٭ ووڵاتی لیخشتنشتاین لە ناوەڕاستی ئۆڕوپایە خاوەن سرووشتێکی ئەفسووناوی ولە ڕێگای فڕۆکەخانەی سان غالینی سوێسرا دانیشتوانی ناچارن گەشت بکەن و 39 کیلۆمەتر دوورە لە فادۆزی پایتەخت ؛

٭ ووڵاتی ئەندۆرا لە نێو چیاکانی بایرینییزی ئۆڕوپا گەشتیاران ڕوو لە فڕۆکەخانەکانی ئسپانیا و فەڕەنسا دەکەن ودواتر لە ڕێی ووشکانی گەشت دەکەن ؛

٭ فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا فڕوکەخانەی ئوردەن بەکاردەینن و لە غەزە ڕوو لە فڕوکەخانەی میسر دەکەن بـۆ گەشت و گەیشتن بە ووڵاتانی دراوسێ ؛

Back to top button