ئەمریکا بەناردنی گەورەترین هێزی سەربازی بۆ ناوچەکە دەهۆڵی جەنگ ی لێ دا

 

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند ولایەتە یەکگرتووەکان کۆمەڵێك کەشتی فڕۆکە هەڵگر و هێزێکی بۆمب هاوێژ ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژ هەڵات دەکات و دەبێتە نامەیەك بـۆ ئێران لە ئەگەری هەر هێرشێك بـۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوە بە توندترین شێوە ووڵام دەدرێتەوە ؛

ئەو بڕیارە پاش ئەو خوێندنەوە و هۆشداریانە هات کە ئاماژەی مەترسیدار لەخۆ هەڵدەگریت و گوتی ئەمریکا نایەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران هەڵگیرسێنی بەڵام ئامادەین ووڵامی هەر هێرشێك بدەینەوە ئەگەر لە سـوپای پاسداران یان میلیشیاکان یان هێزە سەربازیەکانی بێت ؛

Back to top button