ھەواڵێكی خۆش بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
بڕیاردراور تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و تابلۆ بیانییەکان بدرێت.
لەمبارەیەوە سیروان بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای ساڵی 2003ـەوە هاتنە هەرێمی کوردستان و ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە هەڵگری تابلۆی بیانین، تابلۆی هەرێمی کوردستانیان بۆ دەبەسترێت”.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت: “لەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەڕایەتییەکانمان بکەن بۆ دەستکردن بە مامەڵەکانیان”.
هەفتەی ڕابردووش، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککراو، ژێر ئاوکەوتوو) لە 01/07/2019ـەوە قەدەغە بکرێت.