پێشمەرگەیەك لە باشیك پەیوەندی بە سەركردەیەكی شیعە كردووە بزانە چی پێ گوتووە

خواكوڕك
باقر جەبر سۆلاغ یەكێك لە سەركردەكانی شیعە لە وتارێكدا بە ناونیشانی (قادمون یا بەعشیقە) هەڕەشەی لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكات و دەلێت، ئێمە ئێستا سوپایەكی بەهێز و حەشدی شەعبی بەهێزمان هەیە و هیچ سنوور و تەگەرەیەك نایانوەستێنێت”. لەبەرامبەردا پێشمەرگەیەك ئەمڕؤ لە باشیك پەیوەندی بە باقر جەبر سۆلاغ دەكات.

سەركردەیەكی شیعە لە وتارێكی دا لەژێر ناونیشانی (قادمون یا بەعشیقە) هەرەشە لە پێشمەرگە دەكات، لەبەرامبەر دا پێشمەرگەیەك لە باشیك پەیوەندی بە باقر جەبر سۆلاغ دەكات و پێی دەلێت وەرە باشیك ئێمە ” پێشوازیەكی گەرمت لێدەكەین”

پێشمەرگەیەك لە باشیك ئەمڕۆ 21ی 11ی 2016 پەیوەندی بە باقر جەبر سۆلاغ سەركردەی شیعەوە دەكات لە پەیوەندیەكەدا پێشمەرگەكە خۆی بە پێشمەرگە لە باشیك دەناسێنێت و پێی دەلێت ئێمە داوا لە بەرێزتان دەكەین فەرموو وەرە باشیك بۆ ئەوەی ” پێشوازیەكی گەرمت لێ بكەین”

Back to top button