پارتی ده‌یه‌وێت پێش جەژن سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەڵبژێردرێت
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاند، ھیوادارین پێش جەژنی رەمەزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت و کابینەی نوێی حکومەتیش متمانەی پەرلەمانی وەرگرتبێت.
خۆشناو گوتیشی: فراکسیۆنی پارتی پابەندی رێککەوتنی حزبەکەیەتی لەگەڵ لایەنەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا فراکسیۆنی یەکێتی هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیارینەکردووە.
دوێنێ پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه رێككه‌وتن و هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولایان واژوو كرد.