جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا بەرێوەیە. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەدات

 

سەبارەت بە جموجوڵەکاتی ھێزە ئێرانیەکان لە دورگەی ھورمز و ھەڵکشانی ململانێی نێوان واشنتۆن و تاران،مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:لە ھەر جموجۆڵێکی ھێزەکانی ئێران بێدەنگ نابین و وەڵامی دەدەینەوە.

پۆمپیۆ ھۆشداری دایە ئێران و ئاماژەی بەوە کرد بە وردی چاودێری جوڵەی ھێزەکانی ئێران دەکەن و ھەرکات ئەو ھێزانە ببنە مەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ئەوا وەڵامی پێویستیان دەبێت.

ھەر لە چوارچێوەیەدا ھێزەکانی ئەمریکا یەک لەو فڕۆکە گەورە جەنگیانەیان ڕەوانەی ناوچەکە کردوە کە توانای ھەڵگرتنی چەندین فڕۆکەی جەنگی ھەیە

Back to top button