گروپە فەڵەستینیەکان نھێنیەکی ھێرشەکانیان دەدرکێنن

لە گرتەیەکدا کەتیبەکانی عیزەددین قەسام ساتی ئاراستەکردنی دەیان موشەکی دورھاوێژی بەرەو ئیسرائیل بڵاو کردەوە کە توانیان بگەنە ناو خاکی ئیسرائیل و چەند ئامانجێکی مەدەنی بپێکن.

لە گرتەکەدا ئەبو عوبەیدە ناوێک کە خۆی وەک وتەبێژی کەتیبەکانی عیزەددین قەسام ناساندوە ڕایدەگەیەنێت کە ھۆکاری بڕینی سیستەمی بەرگری ئیسرائیل ئەوە بوە ھێرشەکانیان بە تەکنیکی نوێ ئاڕاستە کردوە بەشێوەیەک کە دە موشەکیان بەیەک ئاراستەو بەدوای یەکدا ڕوەو ئیسرائیل ئاراستە کردوە.

ھێزەکانی عیزەدین قەسام گروپێکی دیاری چەکداری فەڵەستینەو خۆیان بە گروپێکی جیھادی دژبەری ئیسرائیل دەناسێنن

Back to top button