میدیای ئێران: سبەی ڕۆحانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە میدیاکان فەرمانی بەردەوامی چاڵاکیەئەتۆمیەکان ڕادەگەیەنێت

 

بەرپرسێکی سەر بە ئەنجومەنی چاوەدێری ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێرا ، بە تەلەفزیۆنی فەرمی سەر بە دەسەڵاتی ئێرانی راگەیاندووە ، بەهۆکاری دەرچوونی ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی و بێبەڵێنی یەکێتی ئەورووپایە، ئێران بە نیازە بەشێک لەچالاکیە ئەتۆمیەکانی دەست پێ بکاتەوە کە بە پێی یاسای ڕێکەوتنی ئەتۆمی تا ئێستا ڕاگیرابوون .

ئەو بەرپرسە هەروەها گوتوویەتی : دەستپێکردنەوەی ئەم چالاکیانە بە لەبەرچاوگرتنی خاڵەکانی یاسایی 26 و36 ی رێکەوتنی ئەتۆمی دەبێت و تا ئیستا باس لە چوونەدەرەوەی یەکجارەکی ڕیکەوتنی ئەتۆمی نەهاتۆتە ئاراوە ، بەڵام هەندێک ئاڵ و گۆر لەم بووارەدا دەکرێت .
لە درێژەدا دەڵێت پێدەچێت سبەی سێشەممە لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا ، سەرۆک کۆماری ئێران ، چالاک کردنەوەی بەشەکانی بوواری ئەتۆمی ئاشکرا بکات .

لە کۆتاییدا گووتی بەرپرسانی یەکیەتی ئەورووپا لە یەک ساڵی ڕابردوودا هەرچەند هیچکام لە بەڵێنیەکانیان نەبردە سەر بەڵام بە شێوەی نافەرمی لەم بڕیارەی ئێران ئاگادار دەکرێنەوە .

Back to top button