عەبدولا کوێخا موبارەک: لەم سنورە یەکێتی بووەتە سەگی هار
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو هێڕشی کردە سەر مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها چەند جارێک هێرشبکاتە سەر ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێ، بەرپڕسێکی گۆڕان دەڵێت:” یەکێتی بووەتە سەگی هار”.
عەبدوڵا کوێخا موبارەک بەرپڕسی مەکۆی گۆڕان لە چەمچەماڵ، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووۆ نوسیویەتی:” یەکێتی یان خۆی بوە بە سەگی ھار یان سەگی ھار قەپی لێ گرتوە، لە مەنتیقەی ئێمە ھەر کەس ھار بێت یان سەگی ھار قەپی لێ بگرێت ئەبێت بە زویی بیگەیەننە سەر شەخسێک بەناوی ئۆمەرمەندان، مەسەلەیەکی تریش ھەیە ئەڵێ سەگی ھار عومری کورتە یان چل ڕۆژ عومرێتی.
هەروەهادەشلێت:” یەکێتی بەم ڕەفتارە نەشیاوەی کە ھەر ڕۆژەو پەلاماری لایەنێکی مەدەنی و بێ چەک ئەدات ھیچ ئەخلاقێکی سیاسەتکردن و حکومڕانی و ھیچ بەھایەکی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی بۆخۆی نەھێشتۆتەوە.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەشلێت:” ئاخر کێشەی حزبێکی وەک نەوەی نوێ مەدەنی و بێ چەک تەنھا چوار پۆلیسی بەسە بۆ تەحقیقات و بەدوادا چون، ئیتر ئەم ھەمو زەختەی بۆچیە و چی پێویست دەکات ڕۆژانە ھێزی ھەمەجۆری حزبی و نەناسراو بەناوی یاسا و دادگاوە ھەڵکوتێتە سەریان و بێ ڕێزیان بەرامبەر بکرێت و ئازار و زیانیان پێ بگەیەندرێت ئەگەر بیانو نەبێت و ئیفلاسی حکومڕانی و سیاسەت کردن نەبێت.
هەروەها عەبدوڵا کوێخا موبارەک دەشلێت:” ھەرچەندە لە ئێستادا زەخت و فشارێکی زۆر لەسەر نەوەی نوێ یە، بەڵام ئەمە بە قازانجی ئەو حزبە دەشکێتەوە و سەلمێنەری ئەوەیە کە ھیچ پەیوەندی و لینکێکیان نیە لەگەڵ یەکێتی و پارتی کە پێشتر ئەو گومانەیان لەسەر بو، ھەروھا دەرخەری ئەوەشە کە ئەو پەرلەمانتارانەی لێی جیابونەتەوە کڕدراو و پیلان جێ بە جێ کەری یەکێتین بۆ ڕەوایەتی دان بەم پەلاماردانەی نەوەی نوێ.