ئەم 6 كەسە نۆك بخۆن ، سوودەكانی بزانن

نۆك بەرهەمێكی پاقلەمەنییەكانەو زۆر كەس ئارەزووی خواردنی دەكەن، بەبێ ئەوەی بزانین چ سودێكی هەیە بۆ جەستەو چی بەسەر جەستەدا دێت لەكاتی خواردنیدا.
بەپێی تازەترین لێكۆڵینەوە كە لە یەكێك لە زانكۆ جیهانییەكان ئەنجامدراوە دەركەوتووە، كە نۆكی برژاو یان كوڵاو سوودێكی یەكجار زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەو كۆلیسترۆڵی خوێنیان هەیە.
كۆمەڵێك سوودی نۆك لەرووی تەندروستییەوە بزانن :
1. خواردنی دوو پیاڵە لە نۆكی برژاو دەبێتە هۆی كۆنتڕۆڵ كردنی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ و دابەزاندنی لە خوێندا.
2. یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی كێش، چونكە خواردنی نۆك دەبێتە هۆی هەستكردن بە تێری.
3. نۆك بە ڕێژەی (%85) ی ماددەی كانزایی تێدایە بۆیە پێست دەپارێزێت لە تیشكی خوار وەنەوشەیی.
4. بەرگری لەش بەهێز دەكات.
5. بەرهەمێكی ریشاڵییە، بۆیە بەشداریكرداری هەرس و مژین دەكات.
6. چارەسەری جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە دەكات.
Back to top button