سوودی خواردنی شۆربای نیسك لە بەربانگدا

شۆربای نیسک یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، چەندین ڤیتامین و ماددەی گرنگ بەلەش دەبەخشێت، بۆیە لەدوای رۆژوو شکاندن سوودی زۆر بە لەش دەگەیەنێت.
شۆربای نیسک دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی ماددەی ئاسن بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە ماددەی ئاسنیان کەمە، هەروەها رێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا رێکدەخات.
خواردنی شۆربای نیسک پرۆتین دەبەخشێت بەلەش، هەروەها بەرگری لەش زیاد دەکات ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە وەرزییەکان کەم دەکاتەوە.
بۆیە گرنگە لەدوای رۆژوو شکاندن قاپێک شۆربای نیسک بخۆین بۆ ئەوەی هەست بە لاوازی و بێهێز بوون نەکەین.
Back to top button