پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم بۆ كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌م شێوه‌یه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ى راگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر ، سلێمانى نیمچه هه‌ور ده‌بێت
له‌پارێزگای دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ، ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران له‌ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه
له‌پارێزگای كه‌ركوكیش ئاسمان له‌نێوان په‌له هه‌ورو نیمچه هه‌ور ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ى چوارشه‌ممه ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێـت له‌هه‌ندێ ناوچه نیمچه هه‌ور ده‌بێت