به‌وێنه … له‌هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك 3 هاوڵاتی ده‌كوژێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/w-994.jpg)
له‌هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری هۆندا تۆكسۆن 3 هاوڵاتى كرده ژێر ئۆتۆمبێله‌وه
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- كۆیە نزیك ماجدی مۆڵ ، ئۆتۆمبێلێك له جۆری هۆندا تۆكسۆن لە3 كەس دەدات و بەو هۆیەوە هەر سێ كەسەكە گیانیان لەدەستدا.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند شۆفێری هۆندا تۆكسۆنه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.