گوتەبێژی پارتی لەسەر پەیامەكەی بارزانی راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

خواكوڕك
محمود محمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، لەسەر پەیامەكەی بارزانی دەلێت په‌یامی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كات و ساتێكی گونجاودابوو، هه‌روه‌ها به ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی ده‌زانین.
هەروەها گوتەبێژەكەی پارتیش دەلێت، ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه به باش و به‌رز ده‌نرخێنین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له روانگای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌مان بۆ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی به زه‌روری ده‌زانین بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه بین و به‌رگه‌ی ته‌حه‌دیه‌كان بگرین و پیلانی دژ و دوژمنه‌كانمان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
لە كۆتایشدا محمەد گوتیشی بۆیه پشتیوانی پارتیمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێزیان ده‌رده‌بڕین و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان تا له‌به‌ر رۆشنایی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه میكانیزمی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ریه‌كان دیاری بكه‌ین.