ئێران بە نیاز بووە هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا ، بۆیە پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگر لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کراوە.

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکایی باس لەوە دەکەن بڕیاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ جێگیر کردنی هێز لە کەنداوی عەرەبیدا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، زانیاریان بە دەست گەیشتبوو ئێران بە نیازە هێرش بکاتە سەر هێزەکانیان.

کەناڵی (سی بی سی) ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە بەشێکی بەرچاوی ئەو زانیاریانە لە لایەن ئیسرائیلەوە درواوەتە ئەمریکا.

هەر لەم بارەوە ڕۆژنامەی ( واڵ ئیستریت جورناڵ ) ڕۆژی دووشەممە  بڵاوی کردەوە ، کۆماری ئیسلامی ئێران پلانی هەبووە لە گەڕووی بابولمەندەب لەیەمەن ، هەروەها لە ئاوەکانی کەنداوهێرشی لە ناکاو دەست پێبکات.

هەر لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە هاوکات لە عێراق و سووریاش هێزەکانی سەر بە ئێران بە نیازی هێرش بوون.

Back to top button