بۆ چارەسەرکردنی چەند پرسێک شاندێكی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەکردنی چەند پرسێکی سنووریی و بازرگانیی سەردانی بەغدا دەکات.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند ، سبەی شاندێكی بازرگانی ھەرێمی كوردستان بە ئامانجی چارەسەكردنی كێشە بازرگانییە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا سەردانی بەغدا دەكات.

راشیگەیاند: “باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی وەک یەکخستنی رێنمایی پێدانی مۆڵەتی هەناردە و هاوردە بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکان دەکەین”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە باس لە کێشەی جووتیاران و تاریف و پێناسی گومرگیش دەکەن.

ئەم سەردانە شاندی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، 28ی مانگی رابردوو، کۆربەندی ئەنجوومەنی ئابووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەڕێوەچوو.

Back to top button