ئێران جموجوڵی كەشتیەكەی ئەمریكا به “جه‌نگی ده‌روونی” له دژی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7ی ئایار/ مایۆی 2019 بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، ره‌وانه‌كردنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكن، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به “جه‌نگی ده‌روونی” له دژی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی ئه‌براهام لینكن و ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی تۆپهاوێژ، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێرن و ئه‌وه‌شی وه‌ك ناردنی په‌یامێك بۆ ئێران وه‌سفكرد.
ئاژانسه‌كه له زاری كه‌یوان خه‌سره‌وی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بڵاویكرده‌وه، لێدوانه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن، “رێگه‌یه‌كی سواوی جه‌نگی ده‌روونییه”.
ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێته سفر، هه‌رچی ئێرانیشه سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ریكا چیدیكه بواری بازرگانیكردن و كڕینی نه‌وتی ئێرانی بۆ هه‌شت وڵاتی هاوپه‌یمانی خۆی درێژ نه‌كرده‌وه، ته‌نها عێراق نه‌بێت كه بواری پێداوه گازی سرووشتی و كاره‌با له‌و وڵاته بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز