پارتی و یەكێتی لەسەر بڕگەكەی نێو پرۆژەیاسای سەرۆكایەتی ھەرێم رێككەوتن

دوای ئەوەی هەردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بڕگەکەی نێو پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ناكوكیان لە نێواندا دروست بوو، كەمێك پێش ئێستا ڕێک کەوتن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاكان كەتووە، لە نێو پەرلەمانی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات و لەسەر شێوازی داڕشتنێک بۆ بڕگەکەی تایبەت بە جێگرانی سەرۆک لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێک کەوتن.

زانراوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکەی هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەپێی یاسا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت و هەر سەرۆک دەسەڵاتی جێگرەکانی دیاری دەکات.

بڕگەکەی پەیوەندیدار بە جێگری سەرۆکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٩، ببووە هۆی ناکۆکیی نێوان هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بەو هۆیەوە پەرلەمانتارانی یەکێتی هەڕەشەی بەشدارینەکردنیان لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان دەکرد.

Back to top button