ئایا كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌ردۆگان و ئۆجه‌ڵان هه‌بووه‌؟

رێكان سه‌باح
 
پاش ئه‌وه‌ی دیداری ئۆجه‌ڵان كه‌دواى چه‌ند ساڵێك ئه‌نجامدرا، له‌ توركیا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ هه‌ڵوه‌شاندرایه‌وه‌، ئه‌م دوو رووداوه‌ كه‌ له‌توركیا روویدا، سوتفه‌ نیه‌، وێده‌چێت به‌رئه‌نجامی دانووستاندنێكی دوور و درێژی وشاراوه‌ی نێوان هه‌ده‌په‌ و ئه‌كپارتی بێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، له‌لایان ئه‌كپارتی و ئه‌ردۆگان، پاش دڵنیابوونیكی زۆر هاتووه‌ كه‌ دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و دووباره‌ كردنه‌وه‌كه‌، له‌وه‌دا دڵنیایه‌ كة دووباره‌ كردنه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا كۆتایی دیت، بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نراوه‌، به‌ڵام ئایا دۆخی سیاسی توركیا به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ ئه‌وه‌ پرسیاره‌ زۆر جه‌وهه‌ریه‌كه‌یه‌ كه‌ توركیا به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی توركیادا، به‌یه‌ك وه‌ڵام دێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، ئه‌ردۆگان و ئه‌كپارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ ئاماده‌ نین ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكه‌ن”.
 
دۆخی توركیا له‌خراپترین دۆخدایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك توركیا له‌پاش كوده‌تاكه‌ به‌ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ربه‌خۆكانی دامه‌زراوه‌ی توركیا هه‌مووی له‌ ئیستادا له‌ژێر پرسیار دایه‌، هێزی توركیا له‌ دامه‌زراوه‌كانی بوو، به‌ڵام كه‌ ئێستا ئه‌ردۆگان دامه‌زراوه‌كانی له‌ سه‌ربه‌خۆی دا كۆتایی پێهێناوه‌، هێزی توركیای به‌ستۆته‌وه‌ به‌خۆی ئه‌م قسه‌یه‌ی كه‌ ئێستا كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) ده‌یكات، كه‌ ده‌لێت ویژدانی گه‌لی توركیا خوێنی لێده‌چۆرێت، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ دۆخی توركیا له‌ چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كانی ناوه‌خۆی دا نزیك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ردۆگان بێ ئاوردانه‌وه‌ له‌ناوه‌خۆ هه‌نگاو به‌ره‌وه‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌توركیایه‌ك ده‌نێت، كه‌ زه‌مانی مانه‌وه‌ی ئه‌و توركیایه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كان و نیمچه‌ دیموكراسیه‌ته‌كه‌ی دابوو”.
 
ئۆجه‌ڵان له‌م ئان و ساته‌دا، واتا له‌م سه‌رو به‌نده‌ نوێیه‌ی توركیا جاریكی تر به‌ په‌یامێك خۆی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی توركیادا نمایش كرده‌وه‌، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌ردۆگان بووه‌، به‌ڵام له‌ په‌یامه‌ پڕ له‌ هه‌ستیاریه‌كه‌ی دا ئۆجه‌ڵان گوتی ” هه‌ستیاری دۆخی توركیا ” له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆجه‌ڵان، دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌ردۆگان به‌ته‌واوی خۆی له‌ گۆڕه‌پانی توركیادا و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كاندا ئاشكرا كرد كه‌ ئاماده‌ نیه‌ ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئۆجه‌ڵان كه‌ باسی هه‌ستیاری دۆخی توركیا ده‌كات، ئه‌وه‌ پێشان ده‌دات، كه‌ ئاگاداری دۆخی توركیایه‌، له‌سونگه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی توركیا دا هه‌لوێستی پێشاندا، به‌ڵام پرسیار لێره‌یه‌ ئایا هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئۆجه‌ڵان له‌چوارچێوه‌ی ته‌رازووی كام هێزدا ته‌واو بوو؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر ئاسانه‌، هه‌ستیاری دۆخی توركیا له‌ به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆگانه‌، واتا به‌هۆی لێخوره‌ ده‌شته‌ بۆ دیكتاتۆریه‌ت له‌توركیا له‌لایان ئه‌ردۆگان ئه‌م هه‌ستیاریه‌تیه‌ دروست بووه‌، كه‌وایه‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئۆجه‌ڵان له‌وه‌ها كاتێكدا له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆگان ته‌واو ده‌بێت، چونكه‌ ئۆجه‌ڵان زۆر به‌ راشكاوانه‌ ده‌لێت، نابیت هیچ ته‌رازووێك قورس بكه‌ین، كه‌وایه‌ به‌ هه‌ده‌په‌ ده‌لێت، نابیت بچیته‌ ژێر دووباره‌ كردنه‌وه‌ی قورسكردنی ده‌نگی جه‌هه‌په‌ كه‌ جه‌مسه‌ریكی گه‌وره‌ی ناو توركیایه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆگاندا”.
 
پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌، ئایا تیكچوونی دۆخی توركیا و رۆیشت به‌ره‌وه‌ شه‌ری ئه‌هلی له‌توركیا له‌قازانج و ئامانجی كامه‌ هێز دایه‌؟ ئایا توركیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی دیكاتۆریه‌تی ئه‌ردۆگاندا چ قازانجیك ده‌كات؟ وه‌ له‌هه‌مانكاتدا، ئایا كورد له‌ ئه‌گه‌ری تێكچوونی دۆخی توركیا چ قازانجێك ده‌كات؟ ئایا كورد له‌ هه‌ر بارو دۆخێك دا ده‌توانێت رزگاری و ئازادی خۆی ببینێت؟ ئه‌وانه‌ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌ له‌ دۆخی هه‌ستیاری توركیادا له‌ دیده‌ جیاوازه‌كاندا ئاراسته‌ ده‌بن”.
Back to top button