لەپەرلەمانی كوردستان بەیاسا یاری پۆبجی قەدەغە دەكرێت
سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە لەپەرلەمانی كوردستان رایگهیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو بەیاسا لەپەرلەمانی كوردستانەوە یاری پۆبجی قەدەغە دەكەین.
ئەمڕۆ 7ی ئایار، ئەندامانی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، چەند لیژنەیەکی پەرلەمان بە هەماهەنگی لیژنەکانی گەشتوگوزار و لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن کۆبوونەتەوە و، بە کۆی دەنگ بڕیاریانداوە لە ڕۆژانی ئایندەدا پڕۆژە یاسایەک لەبارەی قەدەغەکردنی یاریی پەبجی بدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە یارییە ئەلکترۆنییەکان، سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، ئەوە ئەرکی حکومەتە چۆن ڕێگەی بە کاری ئەو کۆمپانیایانە داوە ئاواش قەرەبوویان بکاتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی یاریی پەبجی و، هۆکارەکاشی بۆ سەرلێشێوانی گەنجان و سەرقاڵبوونیان بە یارییەکەوە گەڕاندەوە.