سەرۆك وەزیرانێکی عێراقی پێشوو و قاسم سولەیمانی ئامادکاری دەکەن بـۆ ڕووخانی عەبدولمەهدی

 

ئەوڕۆ سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی میسال ئالوسی گوتی پرۆژەیەك هەیە بۆ ڕۆخانی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی لە لایەن سەرۆك وەزیرانێکی پێشووی عێراق و فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی ؛

ئالوسی لە درێژەی ووتەکانی گوتی ئەوانە دەیانەوێت ئەمریکا یان ئیسرائیل گورزێك لە عێراق بوەشێنن بـۆ ئەوەی ئارامی ووڵات بشێوێ و ئەو کات ڕێ خۆشکەر دەبی بـۆ کۆکردنەوەی جەماوەر بە درووشمی ئایینی و مەزهەبی بـۆ ڕووخانی حکومەت ؛

لێپرسراوانی ئەمریکا هۆشداریان دا و گوتیان هەواڵگریەکانیان چاودێری چالاکیەکانی ئێران دەکات لە ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئێران بـۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عیراق ؛

Back to top button