پلانی ئێران بۆ لێدانی ئەمریکا هێرشی جۆراوجۆر لە کەنداو و عێراق و سوریا
ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵ : ئەمریکا بڕیاری داوە هێزەکانی تووکمەتر بکات لە کەنداو چونکە زانیاریە هەواڵگریەکان ئاماژەن بەوەی ئێران پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەقینەوەی بۆمب و تیرۆر ؛
لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەکە هاتووە لێپرسراوانی ئەمریکا گوتیان هەواڵگریەکانیان زانیاریان کۆکردیتەوە کەوا ئێران بە نیازە لە گەروی باب ئەلمەندەب لە ڕێگای حوسیەکانی یەمەن هێرش بکات و لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداو وبەتایبەتی لە کویت ؛
ئەمریکا بە ناردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری لینکۆڵن بـۆ کەنداو هۆشداریەکی توند دەداتە ئێران و هاوبیرەکانی لە ناوچەکە و بەتایبەتی بـۆ قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سـوپای پاسدارانی ئێران و ئاماژەیەکە بۆ سولەیمانی و ئاراستەکانی لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە ناوچەکە ؛