فەرانسا هۆشداری تووند دەداتە ئێران
دوای ئەوەی میدیاكانی ئێران رایانگەیاند كە حەسەن رۆحانی بڕیاری وەڵانانی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا و ئەورووپا دەركردووە ئەمەش وەك هەڵوێست وەرگرتنێك لە بەرامبەر فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە, فەرەنساش هۆشداری دەداتە ئێران لە ئەگەری هەڵپەساردنی رێككەوتننامەی ئەتۆمی.
میداكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە, فەرەنسا بە تارانی گوتووە ئەگەر رێككەوتنی ئەتۆمی هەڵبوەشێندرێتەوە ئەوا رووبەرووی سزا دەبیتەوە, بۆ ئەم مەبەستە هۆشداری داوەتە ئێران, سەرچاوەی هەواڵی میدیاكانی فەرەنسا ئاشكراشی دەكات، ئەم ئاگاداركردنەوەی تاران بڕیاری تایبەتی لە پشتە
دەنگ و ڕەنگی كۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە زاری بەرپرسێكی نزیك لە ئەنجوومەنی چاوەدێری ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئاشكرای كردبوو ، ئێران بە ناچاری بەشێك لە چالاكیە ئەتۆمیەكانی دەست پێدەكاتەوە ، ئەم بڕیارەش ئەرووپیەكانی لێ ئاگادار كراوەتەوە .