ئەمریكا لە رێگای هێزی ئاسمانیەوە جۆرێكی نوێی چەكی لێزەر تاقیدەكاتەوە
لە هەنگاوێكی نۆێدا چەكی ئاسمانی ئەمریكا سەركەوتنی بەدەست هێنا لە خستنە خوارەوەێ چەندین ڕۆكێت كە لە ئاسمانەوە ئاراستە كرابوون و لە ڕێگای چەكێكی نۆی و بە لێزەر كار دەكات.
مەبەست لەو تاقیكردنەوەیە بەكار هینانی لێزەر بـۆ پاراستنی فڕۆكە جەنگیەكانە لـە مەترسیەكانی ڕۆكێت و ئەو تاقیكردنەوەیە لە 23 ی نیسانی ڕابردوو لە ولایەتی نیومەكسیكۆ ئەنجام درا لە چوارچێوەی پرۆگرامێك پێ دەوترێت SHIELD.
كۆمپانیای ڵۆكهێدمارتن ی لە ساڵی 2017 گرێبەستێكی لەگەڵ تاقیگە و توێژینەوەی هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكا بە بـڕی 24 ملیۆن دۆلار واژوو كرد بـۆ پێشخستنی چەكێكی نوێ بە لێزەر كار بكات و كۆمپانیای ناوبراو گوتی سـوپای ئەمریكا بەنیازە ئەو چەكە لە سەر فڕۆكەیەكی جەنگی تاقی بكاتەوە لە ساڵی 2021.