كلچدار ئۆغلو: لە نێو كۆمسیۆنی توركیا نەك حەوت ئەندامی باڵا بەڵكو حەوت چەتە هەیە

 

دوای ئەوەی دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵی كە لە 23ی حوزەیران ئەنجامدرا دەركرد، لە بەرامبەر ئەو بڕیارە سەرۆكی “”جەهەپە دەڵێت:” حەوت چەتە لە نێو كۆمسیۆن هەن.
كەمال كڵیچدار ئۆغڵو, سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری “جەهەپە” دەڵێت: لەنێو كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا 7 چەتە هەن و بە گوێرەی فەرمانی سەرۆكی چەتەكەیان كار دەكەن, رەخنەی توند لە بریاری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی لە ئیستانبوڵ دەگرێت و دووپاتی دەكاتەوە: بڕیاری كۆمسیۆن دادپەروەرانە نییە و ئەندامانی كۆمسیۆن بوونەتە چەتە.
كلچدار ئۆغلۆ گووتیشی: لە یەكەمین رۆژی رەمەزاندا مافی ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، براوەی جەهەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵیان خوارد.
پێشتریش فایەق ئۆزتراك، گوتەبێژی جەهەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسانی پارتەكەیان لەگەڵ ئەندامانیان لە پەرلەمانی توركیا كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵ دەكەن..

Back to top button