سبەی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبێـتەوە

 

دوای ئەوەی هەر هەر یەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم رێككەوتن, بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لە سەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كۆببێتەوە, بریاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات لایەنە سەرەکییەکان گەیشتنە سازان لەسەر ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و راپۆرتی کۆتای دەدەنە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

جەلال محەمد ئەمین، بریاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “بە بەشداری فراکسیونی پارتی، گۆران، یەکێتی و پێکھاتەکان بەشێک لە حزبەکانی دیکە پێشبینی دەکەین زیاتر لە 85 پەرلەمانتار دەنگ بە یاساکە بدەن”.

هەروەها لە بارەی ئامادە بوونی فراکسیۆنی یەکگرتوو، ئەوان مەرجیان بۆ دەنگدان بە یاساکە ھەیە کە دەبێت سەرۆک بێتە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە،هەرچی كۆمەڵی ئیسلامیە تا ئێستا خۆیان یەكلا نەكردۆتەوە بڕیارە سبەی هەڵوێستی خۆیان رابگەیێنن.

Back to top button