ئاماژەكانی جەنگێكی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریكا چوار بۆمبهاوێژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگركردووە
لەگەڵ ئالۆز بوون و پەرەسەندنی كێشەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران, هاوكار زیاد بوونی شەڕی بە وەكاڵەتی چەند وڵاتێك لە هەریەكە لە سوریا لیبا و یەمەن و عێراق و وا یكردووە كە ئەمریكا بە هێزی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بسەلمێنن.
لەو بارەیەوە بەرپرسێكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە كە 4 بۆمبهاوێژی ئامانج پێكەری تایبەت و زەبەلاح لە جۆری ( بی – 52 ) دەنێردرێنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە هاوكات فەرماندەیی تایبەت و كادری پیشەیی تایبەتیان لە گەڵدا دەبێت .
وەك ئاژانسەكانی هەواڵ ئاشكرای دەكەن ، ئەو بەرپرسە ئەمریكاییانە كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت گوتوویانە ئەو بۆمب هاوێژە تایبەتانە تەنیا بۆ ئامانجێكی دیاریكراوی كرداری لەشكری جوڵەیان پێ دەكرێت و پێشتر لەم جۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بوونیان نەبووە