عادڵ عەبدولمەهدی: كێشە بۆ هەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دروستناكەین

 

دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە رێگای هاندانی بستەیكەی عەبادی و چەند كەسایەتیەكی دیكەی شۆڤێنی لە هەوڵی ئەوەدا بوون كە كێشە بۆ بودجەی هەرێمی كوردستان دروستبكرێت, بەڵام سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: پارەی تەرخانكراوی یاسای بودجەی 2019 ی هەرێمی كوردستان دەنێرین، گوتیشی: توانیویانە بە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە بۆشایی ئەمنی پڕ بكەنەوە.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی لە ئاستێكی زۆرباشدان، ئێمە هیچ ئاستەنگێك دروست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان.
عادل عەبدولمەهدی وتیشی، بیروبۆچونی جیاواز لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە، بەڵام گفتوگۆكانمان بەردەوامە لەسەر هەمو ئاستەكان.
سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەش عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە پێكەوە دژی داعش شەڕیان كردوە، پەیوەندیەكانمان زۆر باشە و ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەبوە توانیومانە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە پڕیبكەینەوە.

Back to top button