وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی نهێنی و لە ناكاو گەشتە بەغدا
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی خێرا و نهێنی گەیشتە بەغدا و چاوی بە سەرۆك وەزیرانی عیراق كەوت.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردوەتەوە كە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانێكی نهێنی و خێرای بۆ بەغدا ئەنجامداوە و چاوی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كەوتوە.
هەروەها میدیاكانی عیراقییەكان، سەردانەكەی پۆمپیۆ و كۆبونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوە بووە تاوتوێی لێخۆشبون لە عیراق لەو سزایانە بكاتە كە ئەمریكا بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی.
ئەوەش ئاشكرابووە كە پۆمپیۆ بەرامبەر لێخۆشبون لە عیراق لە سزاكانی وڵاتەكەی بۆسەر ئێران، داوای لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردوە عەبدولمەندی گرێبەستی بواری وەبەرهێنان لە كەرتی كارەبادا بە كۆمپانیا ئەمریكییەكان بدات و بەغداش بەڵێنی داوە ئەو پێشنیازەی ئەمریكا بەجدی تاوتوێ بكات و رەنگە رازیش بێت لەسەر.
دوای سەردانەكەش، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە پێشنیازەكەی ئەمریكا رەتكردەوە و رایگەیاند كە لەسەر پرسی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای سیمنس رێككەوتون نەخشەرێگایەك بۆ كەرتی كارەبا دابنێن.