سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ده‌كات

خواكوڕك

شه‌وی رابردوو مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بلاَوكردوه ‌و رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ ده‌كرێت كه‌ حزبه‌كان بكه‌ونه‌ گفتوگۆ و پارله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی تازه‌ بۆ پارله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، سكرتێری په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی تر بكرێت با سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش بگۆڕدرێت.

فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر پارتی جددی بێت له‌ گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، باده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش بگۆڕدرێت به‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان.

سكرتێری په‌رله‌مان پێیوایه‌، په‌ره‌له‌مان به‌شێك نه‌بووه‌ له‌ قه‌یرانه‌كان به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌هۆی گۆڕینی ده‌سته‌ی ئێستای سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وا شتێكی ئاساییه‌ و خه‌می خه‌ڵك و كێشه‌ی هاوڵاتیان له‌ پۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرنگتره‌.

Back to top button