ئایا ده‌زانی ئه‌م جۆره‌ حه‌په‌ ڕۆژو ناشكێنێت

ئەندامێكی لیژنەی فتوای هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت” حەبی ژێر زمان، كە بۆ نەخۆشی دڵ بەكاردێت  ڕۆژو بەتاڵناكاتەوە.

مامۆستا ئەحمەدی شافیعی ؛ئەندامی لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان؛ فتوایەكی دەربارەی خواردنی حەبی ژێر زمان ڕایگەیاندووە و ڕێگەی بەو ڕۆژووەوانانە داوە بەكاری بهێنن، كە نەخۆشی دڵیان هەیە چونكه‌ ئه‌و حه‌په‌ ناگاته‌ گه‌ده‌و  هیچ جۆرە هێزو چالاكیەك بۆ لاشە‌ دروست ناكات لە بەر ئەوە ڕۆژو بەتاڵناكاتەوە.

دەقی فتواكە:
حە‌بی ژێر زمان چارە‌سە‌ری كاتی هە‌ندێ لە‌نە‌خۆشی دڵی‌ پێدە‌كرێت، ئە‌و حە‌بە‌ دەخرێتە‌ ژێر زمانەوە، ئە‌و شوێنە‌ ڕاستەوخۆ وەریدەگرێت و هەڵی دەمژێت، پاشان لەڕێگەی خوێنەوە دەڕوات بۆ دڵ، جۆرێك لەئارامی دەبەخشێت بەنەخۆشەكەو دڵی هەندێك باش دەبێت.

دە‌ربارەی شكاندنی ڕۆژوو پێی، بڕیارو ڕاسپاردەی كۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی (مجمع الفقە الاسلامی) كەلە ‌ 23/صفر:1418ك لە‌شاری‌ جدە‌ بە‌سترا، فتوا درا كە‌ حە‌بی ژێر زمان ڕۆژوو ناشكێنێت، چونكە ناچێتە ناو گە‌دە‌وە‌، ئە‌سڵیش لێرە‌دا دروستی ڕۆژووەكەیە، لەگەڵ ئەوەی ئەو حەبانە نە‌خواردنن نەخواردنە‌وە‌ و نە‌ ‌مانای خواردن و خواردنە‌وە‌شیان هەیە‌، چونكە ناگەنە گەدە‌، و بە‌هۆی‌ ئەم حە‌بانە‌وە‌ هیچ جۆرە هێزو چالاكیەك بۆ لاشە‌ دروست نابێت، بەڵام تێبینی ئەوەندە هەیە: نابێت قوتی بدات دواتر ئەگەر شتێك مایەوە كەنەتوابێتەوە دەبێت تفی بكاتەوە.

Back to top button