باران بارین و بارسته‌ هه‌وایه‌كى فێنك هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەى پێنجشه‌ممه‌ بارستە هەوایەکى فێنک روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2تا4) پلە نزم دەکاتەوە .

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، سەبارەت بە باران بارین سبەى بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى کرکووک و باشوورى پارێزگاى هەولێر و چەمچەماڵ و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژهەلاتى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى کەمێک بارانى دەبێت .

له‌كۆتادا كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، ناوچە شاخاویەکانى حاجى ئۆمەران و سۆران و چۆمان لە کاتەکانى دواى نیوەرۆى سبەى 5 شەممە کەمێک بارانى دەبێت.

1

1

Back to top button