فازل میرانی: پارتی وەزیرەکانی دەستنیشان کردووە
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، پێكهێنانی حكوومەت ئاسان بووە و پارتیش وەزیرەكانی دیاری كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۸ی ئایار، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆیەكیدەنگی ئەمەریكا گوتی، سەرۆكی هەرێم فەرماندەی هێزە چەكدارەكان دەبێت، كەواتە نە جێگرەكانی نە وەزیری پێشمەرگە لە پێش ئەودا نایەت، هەموو دەسەڵاتەكانی هێزە چەكدارەكان لای سەرۆكی هەرێم دەبێت.
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، هیچ كام لە جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم جێگری یەكەم و دووەم نین، هەردووكیان جێگری سەرۆكی هەرێمن، پاش متمانەدان بەسەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان، لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە جێگرەكانی دیاری دەكرێت، هەروەها دەبێت وەزیرەكەی گۆڕان وەزیری پارتی و یەكێتی و هەموو كورد بێت، دەبێت وەزیرەكەی پارتیش وەزیری هەموو كوردستان بێت.
لەبارەی كاتی پێكهێنانی حكوومەت میرانی ئاشكرای دەكات، قۆناغەكانمان بڕیوە و لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی ڕێككەوتنمان لەسەر پۆستەكانیش كردووە، پارتیش وەزیرەکانی ئامادە کردووە، كەواتە ئەركی مەسروور بارزانیمان ئاسانتر كردووە لە دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومەت، ئەو دەچێت لەگەڵ حزبەكان بەرنامەی وەزاری خۆی دادەنێت.