پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سندكرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ۸ی ٥ی ۲۰۱۹، پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و تێیدا هەموو بڕگەکانی پرۆژەیاسای کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خرانە دەنگدانەوە.

لە دانیشتنەکەدا، بە دەنگی ۸۹ پەرلەمانتار لە کۆی ۱۱۱ پەرلەمانتار، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا کرایەوە.

هەموو فراکسیۆنەکان بەشداریی دانیشتنەکەیان کرد و بە دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (٤٥ کورسی)، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (۲٥ کورسی)، بزووتنەوەی گۆڕان (۱۲ کورسی) و ۱۰ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کۆتاکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەن، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا کرایەوە.

لەناو پرۆسەی دەنگدان، فراکسیۆنی نەوەی نوێ بایکۆتی دانیشتنەکەی کرد و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی (٥ کورسی)، کۆمەڵی ئیسلامی ( ۷ کورسی) و نەوەی نوێ (۸ کورسی)، دەنگیان بە پرۆژەیاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نەدا.

Back to top button