ئەو مەرجانە چین كە كاندیدی سەرۆكی ھەرێم دەبێت تێیدابن

بۆ ئەو کەسانەی خۆیان ھەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دەبێت کەسەکە ژمارەیەک مەرجی تێدا بێت کە گرنگترینیان تەمەن و تاوانی ئەنجام نەدابێت.

عەبدولسەلام دۆلەمەری ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لەمبارەوە رایگەیاند: “مەرجەکانی کاندید بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەمان مەرەجی یاساکەی پێشوون”.

مەرجەکان بەم شێوەیەیە:
– ھەرکەس خۆی کاندید دەکات، دەبێت تەمەنی لە ٤٠ ساڵ کەمتر نەبێت
– تاوانی ئەنجام نەدابێت و بە بەعسیبوون تۆمەتبار نەبێت.
– مەرجی شوێنی نیشتەجێبوون ئەوەیە کە کاندید دەبێ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان بێت
– لە ھەموو مافە مەدەنی و سیاسییەکان بەھرەمەند بێت.

Back to top button