محەمەد جەواد زەریف : ئێران بەردەوام دەبێت لە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی

 

سەرەرای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات کەچبەشێک لە خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بۆ ڕاگرتنی چالاکیەکان هەڵدەوەشێننەوە ، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم بڕیارە ڕەت دەکاتەوەو دەڵیت ئێران لە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەردەوام دەبێت و ئەم کردارو ڕاگەیاندنانە مانای وانییە ئیمە لە رێکەوتن و بەڵێنەکانی نێونەتەوەیی پاشگەز بینەوە .
محمد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئیران کە بۆ چاوپێکەوتن و وتووێژ سەردانی سێرگی لاڤرۆڤی کردووە ، لە سەرەتای گەیشتنی بۆ شاری ئاستانا بە ئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاند ، ئەم کردار و ڕاگەیاندنانەی ئێمە بە مانای ئەوە نییە بە هەموو شێوەیەک لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی پاشگەز بینەوە .

Back to top button