منداڵانی ڕێکخراوی داعش بۆمبێکی ئامادەکراون لە عیراق
ڕۆژنامەی تایمز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە 45 هەزار منداڵ لە ناوچانەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە دایك بوون و وەکو بۆمبێکی ئامادەکراویان لێ هاتووە لە عیراق
ئەم منداڵانە بەڵگەنامەی لەدایك بوونیان لە لایەن داعشەوە پێش ڕووخانی خەلافەتەکەیان بۆیان کراوە ئەوەش وای کردووە کە لە ئایندە بێ بەش بن لە خوێندن وکار و تەنانەت ناتوانن گرێبەستی کۆمەڵایەتیش بکەن
لێپرسراوێکی دژە تیرۆر لە یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دا لەوەی کە ئەو منداڵانەی بێ بەش کراون لە مافی هاوڵاتی بوون، لە داهاتوو خۆکوژ دەردەچن،ڕاپۆرتەکان باس لە 30 هەزار منداڵی عێراقی دیکەش دەکەن لە خیوەتگایەکانی سوریا گەڕاونەتەوە بۆ ناو خاکی عێراق